Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:46

بەڕێوەبەری وزەنوێبووەکان: وزەی خۆر داهاتوویەکی باشی هەیە بۆ به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با

کوردستان TV
#8
100%

بەڕێوەبەری وزەنوێبووەکان لە وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند: وزەی خۆر لە هەرێمی كوردستان داهاتوویەكی باشی هەیە و دەكرێت بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا سودی لێوەربگیرێت.

ڕەوا محەمەد ئەمین ئەحمەد بەڕێوەبەری وزەنوێبووەکان لە وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند: وزەی خۆر لەهەرێمی كوردستان داهاتوویەكی باشی هەیە و دەكرێت بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا سودی لێوەربگیرێت، تیشكی خۆر لەهەرێمی كوردستان رێژەیەكی باشی هەیە و لە سەروو 1800 (kwh/m2/year)ەوەیە، بەمەش هەرێمی كوردستان دەتوانێت سوود لەم وزەیە وەربگرێت.

لەبەرنامەی وەزارەتی كارەبادایە سوود لەم سەرچاوە پاك و خاوێن و بەردەوامە وەربگرێت كە پێویستی بەسووتەمەنی نییە و دۆستی ژینگەیە ، پلانیشی داناوە بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆی و ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی داوە بە دامەزراندنی 3 وێستگەی 25 مێگاواتی و وەزارەتی كارەباش كار بۆ ئامادەكاردنی دەكات. ئەمەش دەچێتە پاڵ 3 پرۆژەی دیكەی سۆلار لە 2 قوتابخانەو 1 بنكەی تەندروستی میلی كە بەهاوكاری رێكخراوی IOM دامه‌زراوەو  و له‌ سه‌رەتای ساڵی 2017 وه كار ده‌كه‌ن و نیومێگاوات كارەبا ٢٤ كاتژمێر كاره‌با دابین ده‌كەن بۆ ئه‌م شوێنانه.

بۆ نموونە نەخۆش خانەی تارینی میللی کە یەکێکە لەم سێ سیستمی خۆرەیە، قەبارەی وێستگەی وزەی خور لەم نەخۆشخانەیە 250 کیلۆ واتە(سەرو 1000 ئەمپێرە) ، ئەم وێستگەیە 700 پەنەڵی سولار و 48  پاتری گەوری تایبەتی تێدایە، ئەم سیستەمە پێی دەوترێت هایبرد واتە سیستەمی خۆری تێگەڵ کە سێ سەرچاوەی وزەی تێدایە:
( کارەبای نیشتیمانی ، وزەی خۆر ، پاتری).

نەخۆشخانەكە بە هەموو سپلیتەکان و دوو ئامێری گەورەی تیشک (ئەشعە) و کورسی پزیشکی ددان و تاقیگە و سەلاجەو بەفرگر و گشت رووناکییەكی تێدایە، هەموو ئامێرەکان لە سەر ئەم سیستەمە کاری پێ دەكرێت، ئەم وێستکەی وزەی خۆرە گەورەترین سیستەمە لە هەرێمی کوردستان کە بەم قەبارەیە بێت و 24 کاتژمێر کارەبا دابین بکات و بۆ شوێنێکی گشتی بێت بۆ خزمەتی هاووڵاتی.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.