له میانی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی له شاری كوت ناوه‌ندی پارێزگای واست باشووری عێراق به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگاری واست، محه‌مه‌د مه‌یاحی و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی خۆجێی شاره‌كه‌یان كرد، هاووڵاتییه‌ك كوژرا و یه‌كێكی دیكه برینداربوون.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی واست له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ئاكامی ته‌قه‌ی كه‌سانی ده‌رچوو له یاسا كه هه‌وڵی كوشتنی پۆلیسیان دا، هاووڵاتییه‌ك كوژرا و یه‌كێكی دیكه به سه‌ختی برینداربوو.
ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه، سه‌دان خۆپیشانده‌ر له شاری كوت ناوه‌ندی پارێزگای واست باشووری عێراق گردبوونه‌وه، رێگای سه‌ره‌كی چوون به‌ره‌و باڵه‌خانه‌ی پارێزگایان داخست و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگاری واست، محه‌مه‌د مه‌یاحی و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی خۆجێی شاره‌كه‌یان كرد.
شاهێدحاڵه‌كان راگه‌یاند، زیاتر له 300 خۆپیشانده‌ر به سووتاندنی تایه‌ی ئۆتۆمبێل رێگه‌ی چوون به‌ره‌و باڵه‌خانه‌ی پارێزگای واست له شاری كوت ناوه‌ندی پارێزگاكه‌یان داخستووه.
به‌گوته‌ی شاهێدحاڵه‌كان، خۆپیشانده‌ران به گوتنه‌وه‌ی درووشم داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگار و جێگره‌كانیان كرد به‌هۆی شكسهێنانیان له به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاكه و ئاشكرانه‌كردنی بكوژی خۆپیشانده‌ران.
ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی ئه‌مڕۆی پارێزگای واست، دوای كۆتاییهاتنی ئه‌و مۆڵه‌ته یه‌ك هه‌فته‌ییه هات كه خۆپیشانده‌ران بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگار و جێگره‌كانی دیاری‌یان كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.