جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه ده‌بێ له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پشكی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌دا بكرێت.
به‌شیر حه‌داد،جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئێواره‌ی دوێنێ سه‌رۆكایه‌تی به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی سه‌باره‌ت به گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی فیدراڵی به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌دا كرد.
سه‌باره‌ت به پشكی هه‌رێمی كوردستان لهبوودجهدا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختی كردۆته‌وه كه گرنگه بوودجه یه‌كسانی تێدا بێت و پێداویستییه‌كانی هاووڵاتیان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا دابین بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: ده‌بێ له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پشكی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌دا بكرێت.
به‌شیر حه‌داد هیواشی خواستووه كه ئه‌م یاسایه ببێته چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ههڵپهرسێردراوهكانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر سه‌باره‌ت به پشكی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌دا دوێنێ حه‌سه‌ن نازم،وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند: دۆسییه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان لهبوودجهی دارایی فیدڕالی،له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.