له‌هێرشێكدا بۆ سه‌ر خاڵێكی سه‌ربازی سوپای عێراق له باكووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله، سه‌ربازێك كوژرا.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك به میدیای عێراقی راگه‌یاندووه كه له‌ئاكامی هێرشێكی چه‌كدارانی داعش له‌رێگای چه‌كی قه‌نناسه‌وه كه كراوه‌ته سه‌ر خاڵێكی سه‌ربازی له‌ده‌وروبه‌ری گوندی ئیسلاح له‌نزیك شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی به‌عقوبه،سه‌ربازێك كوژراوه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، دوای هێرشه‌كه هێزێكی سوپا، وه‌ڵامی چه‌كدارانی داعشیان داوه‌ته‌وه‌و ئۆپه‌راسیۆنێكان بۆ راوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌ست پێكردووه.
هه‌روه‌ها په‌یوه‌ست به دووباره‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش،عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق گوتی: ئه‌مه‌ی تیرۆریستان ده‌ستیان داوه‌تێ، ته‌نها هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاندنه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش خه‌ونه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.