كه‌سایه‌تی و هاووڵاتیانی كریستیانی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵن به سه‌ردانی پاپای ڤاتیكان بۆ كوردستان و ده‌ڵێن: ئه‌و سه‌ردانه خه‌ونی له‌مێژینه‌ی هه‌موومانه.
ده‌شڵێن: كاتێك له دوای پاپا له هه‌ولێری ئارام، نزا‌و نوێژ له دوای پاپا ده‌كه‌ین ڕۆحی مرۆڤایه‌تی ئاسوده ده‌بێت.
له‌مباریه‌وه ستیڤان شانی، ڕۆژنامه‌نوس و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆی مه‌ریه‌م له عه‌نكاوه گوتی: ئێمه‌ی كریستیان زه‌مه‌نێكه له كوردستانێكی ئارام و سه‌قامگیر له‌گه‌ڵ ته‌واوی پێك هاته‌كان ده‌ژین، كوردستان نموونه‌ی جوانترین هه‌رێمی پێكهوهژیانهو هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و پێكهوهژیانهش له سه‌رده‌می بارزانی نه‌مره‌وه بۆ ئه‌مڕۆمان سه‌رچاوی گرتووه.
هه‌روه‌ها گوتی: بیرمان نه‌چێت له شه‌ڕی داعش كاتێك كریستیانه‌كان بۆ به‌ڕێكردنی ژیانێكی ئارام ڕوویان له كوردستان كرد‌و حكومه‌تی هه‌رێم ته‌واوی ئاسانكاری پێشكه‌ش كردن،پاپای ڤاتیكان-یش ئه‌و ڕاستیه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانێت.
هاوكات گۆرگیس حه‌ننا، هاووڵاتییه‌كی به‌ساڵاچووی كریستیان ، گوتی: دوای بینینی پاپا و نوێژ كردن و نزا له‌گه‌ڵی كه خه‌ونی 50 ساڵه‌مه، ئه‌گه‌ر له دوای ئه‌و نوێژه‌دا بمشرم، پێم ئاساییه.
ڕاپۆرت/ فه‌رمان عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.