جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند كه سه‌ره‌تای ھه‌فته‌ی داھاتوو، پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی گشتیی 2021 ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.
جه‌مال كۆچه‌ر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا باسی له‌وه‌كرد كه لیژنه‌ی دارایی به‌رله دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی گشتیی 2021، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كانی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاساكه رێكبكه‌ون و گوتی: سه‌ره‌تای ھه‌فته‌ی داھاتوو، پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی گشتیی 2021 به ئامانجی په‌سه‌ندكردن له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.
جه‌مال كۆچه‌ر سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران گوتی: مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌بێ دواكه‌وتن، دابه‌ش ده‌كرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.