سوپای عێراق، ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی به ئامانجی راوه‌دوونانی پاشماوه‌كانی تیرۆریستانی داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه پارێزگاكانی به‌غدا، ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌ددین راگه‌یاند.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ھێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، سامه‌را و ئه‌نبار به به‌شداریی ھێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئۆپه‌راسیۆنێكیان له ناوچه‌كانی رۆژئاوای به‌غدا، دوورگه‌ی گه‌رمه سه‌ربه پارێزگای ئه‌نبار و رۆژھه‌ڵاتی ده‌ریاچه‌ی سه‌رسار سه‌ربه پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ستپێكردووه.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، پاڵپشتیی ئاسمانیی له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای عێراقه‌وه دابینكراوه و ھاتووه: ئامانج له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، پاكسازیكردنی ئه‌و ناوچانه‌یه له پاشماوه‌كانی تیرۆریستانی داعش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.