دیار بابان بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا رایگەیاند: ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 3800 مێگاوات زیادی كردووەو بەراورد بەساڵی رابردوو زۆر زیاد بووە،
وتیشی : بڕیارە لەمانگی 4ی ئەمساڵدا 100 مێگاواتی دیكەی كارەبا لەگەرمیان بەرهەم بهێنین و لەمانگی تەموزیشدا بڕەكە لەهەمان كێڵگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەگەرمیان بۆ 165 مێگاوات كارەبا بەرز بكەینەوە،
ئەمە و بەپێی راپۆرتێكی سامانە سروشتیەكان بڕیارە بەرهەمهێنانی غازی سروشتی بۆ 200 پێ سێجا بەرز بكەنەوە بەمەش دەتوانین زۆربەی وێستگەكانی لەكاركەوتوو بخەینەكارو بارودۆخی كارەبا بەشێوەیەمی بەرچاو ساڵ لەدوای ساڵ روو لەباشی بكەین.
دانانی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.