پۆلیسی ههولێر رایگهیاند: ئافرەتێک لەبەحرکە کوژراو و لەماوەی کەمتر لە (24) کاتژمێر تۆمەتباریش دەستگیر کرا.
بەڕێوەبەرایەتی بەشی پۆلیسی عەنکاوە / بنکەی پۆلیسی بەحرکە ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە بەحرکە، هێزەکانیان جوڵە پێکرد بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا ئافرەتێک بەناوی (دنیا اراس عاصی)، تەمەن (25) ساڵ، لە ناو ماڵەکەی خۆی بە گوللـە کوژراوە و تۆمەتبار لە شوێنی ڕووداو ڕایکردووە.
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و دەستکرا بە لێکۆڵینەوە، دوای وەرگرتنی زانیاری توانرا شوێنی تۆمەتبار دەست نیشان بکرێت و لەماوەی کەمتر لە (24) کاتژمێر دەستگیر بکرێت، تۆمەتبار بەناوی (ن. خ. ا.)، تەمەن (32) ساڵ، دوای دەستگیرکردنی، پەڕاوەکەی ڕادەستی دادگا کرا فەرمانی دەستگیر کردنەکەی بۆ جێبەجێکرا بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان، هەروەها ماوەی (2) مانگە تۆمەتبار ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ ناوبراوی سەرەوە پێکهێنابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.