Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 16:07

چه‌کدارانی حه‌شدی شه‌عبی و ژووری ئۆپه‌راسیۆنی که‌رکووک رووبه‌رووی یه‌کتر ده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
#7 #9
100%

به‌هۆی رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 كه‌ركووك راده‌ستی میلیشیا و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی كرا به‌شێكی باره‌گا كوردستانییه‌كان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شد ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا، له‌ ماوه‌كانی رابردووش له‌ رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ئه‌م باره‌گایانه‌ راده‌ستی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی كه‌ركووك كران و ئه‌مرۆش چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی دووباره‌ داوای راده‌ستكردنی ئه‌م باره‌گایانه‌ ده‌كه‌ن.  

سەرچاوەیەکی ئەمنی تایبەت بە کوردستان تیڤی راگەیاند: ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ لە بەردەم بارەگای ژووری ئۆپه‌راسیۆنەکانی کەرکووک کەوا بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکووک گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، ھێزه‌کانی حەشدی شەعبی و ژووری ئۆپه‌راسیۆنی كه‌ركووك بەچەکی قورسەوە رووبەرووی یەک وەستاوەن ھێزەکانی حەشدی شەعبی داوا دەکەن بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک گەرمیانی پارتی رادەستی حەشدی شەعبی بکرێت، بەڵام سەعد حەربیە فەرماندەی ژووری ئۆپه‌راسیۆنەکانی کەرکووک ڕەتی دەکاتەوە بارەگاكه‌ رادەستی ئەوان بکات وەک خۆشی وەتیتی من بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بارەگاکەی پارتی رادەستی دەزگای موخابراتی عێراقی دەکەم.

ھەر بەپێ زانیاریەکانی کوردستان تیڤی لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو ئەبو فەدەک سەرکردەی حەشدی شەعبی سەردانی کەرکووکی کردووە و چەكی مامناوەند و قورسی لەگەڵ خۆی ھێناوە و رادەستی حەشدی شەعبی کردووە.

ھاوکات ئەو بارەگایانەی پارتی کەوا لە لایەن چه‌دارانی حه‌شدی شه‌عبی لە دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ داگیرکران و لە دوای تاڵان و سوتاندنی چۆڵ کران ئێستا دووبارە به‌شێك لەو بارەگایانە چه‌كدارانی حەشدی شەعبی ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.