Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:37

هێزە ئه‌منییه‌کانی ئێران کاسبکارێکی کوردیان به‌ ده‌ستڕێژی گوللـه‌ کوشت

کوردستان TV
100%

هێزە ئه‌منییه‌کانی ئێران لە نزیک شاری خۆی سەر بە پارێزگای ئورمیە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان دایه بەر دەستڕێژی گوللـە و شۆفێرەکەیان کوشت.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی دووشەممە هه‌شتی شوبات، هێزە ئه‌منییه‌کانی ئێران لە سێ رییانی سەڵماس بۆ خۆی، ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و شۆفێرەکەیان بە ناوی بێھزاد هاشمی کوشتووە.

به‌پێی زانیارییه‌كان بێهزاد هاشمی، تەمەن 37 ساڵ و خەڵکی سەڵماس بووە، ناوبراو خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییه‌کانی ئێران بە گومانی هەڵگرتنی کەلووپەلی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئه‌و کاسبکارە کردووە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.