دوای هه‌شت مانگ له چاودێریكردن، ئیسرائیل به‌چه‌كێك زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانی كوشت، كه كێشه‌كه‌ی یه‌ك تۆن بووه.
سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كان دوێنێ چوارشه‌ممه ئاشكرایان كردووه كه موحسین فه‌خری زاده،زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران كه له‌مانگی تشرینی دووه‌م له‌نزیك ئێران كوژرا،به‌چه‌كێك كوژراوه كه كێشه‌كه‌ی یه‌ك تۆن بووه‌و دوای ئه‌وه‌ی كراوه‌ته چه‌ند به‌شێك، له‌لایه‌ن هه‌واڵگری ئیسرائیله‌وه ره‌وانه‌ی ئێران كراوه.
سه‌رچاوه‌كه به رۆژنامه‌ی زه جۆیش كرۆنیكل-ی راگه‌یاندووه: گرووپێك كه له زیاتر له 20 سیخوڕبوون، كهلهنێوانیاندا هاووڵاتی ئیسرائیلی و ئێرانی هه‌بوون، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ چاودێری موحسین فه‌خری زاده-یان كردووه، دواتر بۆسه‌یه‌كیان بۆ كوشتنی داناوه‌ته‌وه.
دوابه‌دوای رووداوه‌كه‌ش به‌رپرسانی ئێران په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان بۆ ئیسرائیل درێژكرد.
شایانی باسه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا مه‌حمود عه‌له‌وی، وه‌زیری هه‌واڵگری ئێران رایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه‌ی پاڵپشتی لۆجستی بۆ كوژرانی موحسن فه‌خریزاده، زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران پێشكه‌ش كردووه،ئه‌ندامێكی باڵای سوپای پاسداران بووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.