سه‌دان كه‌س كه به ماتۆرسكیلهكانیانهوه به‌شدارییان له چالاكییه‌كانی یادكردنه‌وه‌ی شۆڕشی ئێران كرد، درووشمیان له دژی سهركۆمار ئه‌و وڵاته، حه‌سه‌ن روحانی به‌رزكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی كه له تۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا بڵاوبووه‌ته‌وه، سه‌دان كه‌س به ماتۆرسكیله‌وه به‌شدارییان له یادكردنه‌وه‌كانی 42مین ساڵیادی شۆرشی ئێران كرد و درووشمی "بڕوخێ روحانی"یان به‌رزكرده‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو، كه‌سێك له‌سه‌ر پیكابێك درووشمی "بروخێ ئه‌مریكا"، "بڕوخێ ئیسرائیل"ی ده‌گوته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر ماتۆرسكیل بوون به درووشمی "بڕوخێ روحانی" وه‌ڵامیان ده‌دایه‌وه.
یادكردنه‌وه‌كانی ئه‌مساڵ له ته‌واوی وڵاته‌كه‌دا، به‌ھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له رێگه‌ی سوڕانه‌وه‌ی كاروانی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیله‌وه ئه‌نجامدرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.