وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایگه‌یاند:فه‌رمانبه‌ر و به‌رپرسانی ده‌روازه‌و گومركی په‌روێزخان كاری خۆیان به پێی یاسا و رێنمایه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له میدیاكانەوە هه‌واڵی ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ به‌رپرسانی ده‌روازه‌ی په‌روێزخان و گومرك به مه‌به‌ست بڵاوده‌كرێته‌وه.
به پێویستی ده‌زانین هه‌موو لایه‌ك ئاگادار بكەینەوە، كه فه‌رمانبه‌ر و به‌رپرسانی ده‌روازه‌و گومرك كاری خۆیان به پێی یاسا و رێنمایه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌م بابه‌ته هیچ لێكدانه‌وه‌ی دیكه هه‌ڵناگرێت.
ئه‌م پرسه ده‌رئه‌نجامی پابه‌ندی ته‌واوی به‌رێوبه‌رانه به فه‌رمانی وه‌زاره‌تمان و له داهاتوودا روونكردنه‌وه‌و ورده‌كاری زیاتر ده‌خه‌ینه روو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.