لە شوێنی داستانی پردێ لەلایەن چەند چالاکوانێک ئاڵایەکی کوردستان بە بەرزی پهنجاو پێنج مەتر هەڵکرا.
لە شوێنی تۆمارکردنی داستانی پردێ، لەلایەن چەند چالاکوانێک ئاڵایەکی کوردستان بە بەرزی پهنجاو پێنج مەتر جێگیر کرا کە ئاڵایەکی وەک گەورەترین ئاڵای کوردستان دەبێت کە پانیەکەی 10 مەتر و درێژیەکەی پازده مەترە .
هاوکات لەو مەراسیمەدا بەرپرسانی ئیداری و سەربازی ئامادەی مەراسیمەکە بوون کە ئاڵاکە لەلایهن بنەمەڵەی شەهید هوجام سورچی و مامۆستا ئیبراهیم ئەو مامۆستایەی لەکاتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا، ئاڵای پیرۆزی کوردستان بهرزكرایهوه.
شایهنی باسه رۆژی 20-10-2017 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق دەیانویست بەرەو هەولێر پێشڕەوی بکەن، بەڵام لە پردێ هێزی پێشمەرگە كوردستان رووبهروویان بوونەوە و دوای شەڕێکی سەخت نەیانتوانی بەردەوام بن هێزی پێشمهرگهی كوردستان هێرشهكهیان تێكشاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.