ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، گەشبینن لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان رێككەوتن بكرێ. ئاشكراشی دەكات چاوەڕوانی لایەنە شیعیەكان دەكەن پێشنیازی خۆیان پێشكەش بكەن.
شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له پەرلەمانی عیراق رایگەیاند تاوەكوو ئێستا گەشبینین لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك بگەینە رێككەوتن، چاوەڕێی لایەنە شیعەكانین پێشنیازێك بكەن كە پێشنیازەكە دەستووری بێت ئەوە ئامادەین گفتوگۆی لەسەر بكەین".
روونی كردەوە، ئەوان پەیوەست بەو بڕگەیەی كە لە حكوومەتی عێراقی هاتووە كە تایبەت بە رادەستكردنی دووسه‌د و په‌نجا هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، گوتیشی: پرۆژه یاسای بودجه‌مان ته‌واوكردووه و گهیشتوینهتە كۆتایی پرۆژه یاساكه، به‌ڵام ته‌نها پشكی هه‌رێمی كوردستان ماوه و چاوه‌ڕیی لایەنە سیاسییه‌كانی شیعه ده‌كه‌ین.
شیروان میرزا گوتیشی: پێموایه هه‌رێمی كوردسان و به‌غدا ده‌گه‌ن به رێككه‌وتن، ئه‌گه‌ر هه‌رشتێكیش یا پێشنیارێك ناده‌ستوری بێت ئێمه ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه، دەبێت شتێك گەڵاڵە بكرێت كە دەستووری بێت، هەندێك بەرەو پێشچوونی باش هەیە وا دەكات رێككەوتن نزیكتر بێت".
ئهندامهكەی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق پێیوایە ئەگەر هەیە بۆ ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر بودجەی دووهه‌زار و بیست و یه‌كی عێراق بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.