دانا جه‌زا رایگه‌یاند: هه‌ڵوێستی لایه‌نه سونه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان باشه.
دانا جه‌زا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكیدا به كوردستان تی ڤی راگه‌یاند: تا ئێستا دانوستاندنی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به پڕۆژه یاسای دووهه‌زار و بیست و یه‌كی عێراق نه‌گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی و زۆربه‌ی لایه‌نه شیعه‌كان به ئاراسته‌یه‌ك كار ده‌كه‌ن كه هه‌رێمی كوردستان هه‌موو كێڵگه نه‌وتییه‌كان و فایلی نه‌وتی راده‌ستی حكوومه‌تی عێراق بكات و ئه‌وانیش ته‌نها شایسته داراییه‌كانی كوردستان بده‌ن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی نوێنه‌رانی سونه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانا جه‌زا گوتی: هه‌ڵوێستی لایه‌نه سونه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق باشه، به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌كه‌یان یه‌كلاكه‌ره‌وه نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.