له‌ئه‌نجامی په‌لامارێكی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش بۆ سه‌ر پۆلیسی فیدڕاڵی لە گوندی عەرەب سه‌ر به سنوره‌كانی قه‌زای داقوق، پێنج كارمەندیان كوشت و برینداركرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له قه‌زای داقوق راگه‌یاندووه: ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش، هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر خاڵێكی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ شەڕ و پێكدادان لەنێوان چه‌كدارانی داعش پۆلیسی فیدراڵ ڕوویدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: بەهۆی شەڕەكەوە دوو كارمەندی پۆلیسی فیدراڵی كوژراون و سێ پۆلیسی دیكه برینداربوونه، رووبهروووبوونهوهكهش كاتژمێرێكی خایاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.