د. شاخه‌وان عبدالله رایگه‌یاند: جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران به‌رێز كاك مسرور بارزانی چاودێری ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ریی نه‌خۆشی هونه‌رمه‌ند (نوری باریكه‌یی ) له ئه‌ستۆ ده‌گرێت .
د. شاخه‌وان عبدالله په‌رله‌مانتاری پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران به‌رێز كاك مسرور بارزانی سه‌ردانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان و ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان مامۆستا نوری باریكه‌یی مان كرد‌و په‌یامی بهرێزیانمان پێگه‌یاند كه وێڕای په‌رۆشیان بۆ تێكچونی دۆخی ته‌ندروستی له‌هه‌مانكاتدا ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه كه‌ته‌واوی چاودێری و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی یه‌كه‌یان له‌ئه‌ستۆ بگرێت.
لای خۆیانه‌وه مامۆستا نوری باریكه‌یی سوپاسی خه‌مخۆری و به‌ده‌نگه‌وه هاتنی به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیران جه‌نابی كاك مسرور بارزانی كرد.
هونه‌رمه‌ند نوری باریكه‌یی جیا له‌خه‌رمانی گه‌وره‌یی هونه‌ری هه‌میشه به گۆرانی و سروده نیشتیمانییه‌كانی پشتگیری له‌شۆرش و پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كردوه ، به‌داخه‌وه له‌ئێستادا وێرای ئه‌نجامدانی چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك هێشتا دۆخی ته‌ندروستی باش نییه ، له خودا ده‌پارێینه‌وه شیفای مامۆستا نوری بدات و به‌زوترین كات بگه‌رێته‌وه خزمه‌تی هونه‌ری كوردی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.