نیوهڕۆی ئهمڕۆ شهممه، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.1 پلە بەپێوەری ڕێختەر شارۆچكەی چەمچەماڵی لە پارێزگای سلێمانی هەژاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستانیش راگهیاندراوێكی بڵاوكردهوه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، كاتژمێر 12:08 خوولەكی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە شارۆچكەی چەچەماڵ ڕوویدا.
بەڕێوەبەرایەتیهكه راشیدهگهێنێت: چەقی بوومەلەرزەكە، بە دووری 7 كیلۆمەتر بووە لە چەمچەماڵ ، بە قوڵایی 10 كیلۆمەتر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.