Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:26

ڤیدیۆ.. ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ باکووری سووریا 14 قوربانیی لێکه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ شارۆچكه‌ی چۆبانبێی سه‌ر پارێزگای حه‌له‌ب- باكووری سووریا، 2 كه‌س كوژراون و 12ی دیكه‌یش برینداربوون.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌، ئاگر له‌ ژماره‌یه‌ك فرۆشگای بازرگانیی له‌ شارۆچكه‌كه‌، كه‌وتووه‌ته‌وه‌ كه‌ دواتر له‌ لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌، كۆنترۆڵكراوه‌.

شایانی باسه‌ شارۆچكه‌ی چۆبانبێ له‌ژێر ده‌ستی گرووپه‌كانی وابه‌سته‌ی توركیا دایه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.