سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌رنامه‌ی كار و سه‌ردانی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكانی بۆ هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رنامه‌ی كار و سه‌ردانی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای مووسڵ بڵاوكرده‌وه كه بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه حه‌وتی ئاداری داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
به پێی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه، رێوڕه‌سمی پێشوازی له پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوەدەچێت و هه‌ر له هه‌مان رۆژیش پاپا سه‌ردانی سەردانی مووسڵ و قەرەقووش دەکات.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها بڵاویشی كردووه‌ته‌وه كه پاپا لە حەوشەی بەیعە لە مووسڵ نوێژ بۆ ئاسوودەییی گیانی قوربانییانی شەڕ دەخوێنێت.
دواتریش لە کەنیسەی گەورەی (الطاهره) لە قەرەقووش لەگەڵ باوەڕداران نوێژی موژدەبەریی فریشتەیی دەخوێنێت، ئێواره‌ی هه‌مان رۆژیش قەدداسی پیرۆزی مەزن لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە هەولێر ساز دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.