Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 05:47

عەبدولباست حەمۆ: په‌که‌که‌ شه‌ری کورد و سومبولی کوردایه‌تی ده‌کات .

کوردستان TV
100%

عەبدولباست حەمۆ ـ ئەندامی مەکتەبی سیاسی پ.د.ک .سوریا ، له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ چی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌وێت رایگه‌یاند 

په‌كه‌كه‌ هه‌ر له‌ كاتی دامه‌زراندنیه‌وه‌ له‌ باكووری كوردستان شه‌ڕی كوردانی ئه‌نجامداوه‌ ، به‌وه‌ی پارته‌كان داوای ئۆتۆنۆمی ده‌كه‌ن و ئه‌وان قبوڵی ناكه‌ن و داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن .

ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ باشووری كوردستان قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه‌ كه‌ خه‌ونی هه‌موو كوردێكه‌ ،كه‌چی ئه‌وان دژایه‌تی ئه‌و قه‌واره‌یه‌ ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن توركیا هان بده‌ن ده‌ست له‌ كاروباری ئه‌و ناوچه‌یه‌ وه‌ربدات و ئه‌و قه‌واره‌یه‌ تووشی شه‌ڕو شۆڕ بكات

هه‌روه‌ها له‌ سوریاش هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و وتووێژه‌ی هه‌یه‌ تێكبدات .

میلله‌تی كورد له‌ سوریا بوونه‌ته‌ قوربانی سیاسه‌تی چه‌وتی په‌كه‌كه‌ ، كه‌ شكستی به‌ خه‌باتی كورد له‌ سوریا هێنا .

به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه‌ په‌كه‌كه‌ په‌یڕه‌وی ده‌كات ، زیان به‌ ته‌واوی پارچه‌كانی كوردستان كه‌وتووه‌ له‌ رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواو باكوور و باشوور .

سیاسه‌تی په‌كه‌كه‌ دژی ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌رۆك بارزانییه‌ كه‌ نابێت كورد به‌ ده‌ستی كورد خوێن برێژێت ، په‌كه‌كه‌ شه‌ری كورد و سومبولی كوردایه‌تی ده‌كات .

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.