ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى وزه وسامانه سروشتییه‌كان ده‌ڵێت: به‌دواداچوونیان بۆ كێشه‌ى گرانبوونى نرخى به‌نزین كردووه، گوتیشی: كێشه‌كه كاتییه.
جیهاد حوسێن ئه‌ندامى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كان به ماڵپه‌ری نوچه‌نێتی راگه‌یاندووه: وەك لیژنەی سامانە سروشتیەکان بەدواداچوونمان بۆ کردووە، ماوەییەکە هەناردەکردنی بەنزینی دەرەوە بۆ ناو هەرێم وەستێنراوە، بە تایبەت سنوورەکانی هەناردەکردنی بەنزین لە رێگای پارێزگای سلێمانی. بەهۆی زۆری و پڕبوونی خەزانەکانی ناوخۆی حکومەت ئەگەر رێگری نەکرابووایه دەبووە هۆی ئەوەی روودانی سووتان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشی: ئه‌م دیارده‌یه كاتییه و هۆكاره‌كه‌یشى كه‌مبوونى به‌نزین نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بەنزینخانەکان ئەم هەلەیان قۆزتۆته‌وە، تاکو قازانجی زیاتر بەدەست بێنن، ئێمەش وەك لیژنە لەگەڵ بەرێوبەرایەتییەکانی کانزای پارێزگاکان بەدوادواچوون دەکەین تاکو کەس قۆرخكاریى نه‌كات.
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌ركى حكومه‌ته به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته بكات و رێگه نه‌دات به‌نزینخانه‌كان به خواستى خۆیان یارى به نرخه‌كان بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.