Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 14:14

سەمیر هەورامی: حکومە‌تی هە‌رێم هە‌موو ئامادە‌ییە‌کی دە‌ربڕیوە‌ بۆ‌ ڕێککە‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فیدراڵ

کوردستان TV
#7
100%

شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆكردن لە‌گە‌ڵ لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مان و كوتلە‌و لایە‌نە‌ سیاسییە‌كانی عیراق لەبارەی بودجە‌ی 2021و پە‌سە‌ندكردنی ئە‌و بڕگانە‌ی‌ پە‌یوە‌ستن بە‌هە‌رێمەوە گەیشتنە بەغدا.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی شاندی دانوستانی هەرێم لەگەڵ بەغدا رایگەیاند: ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ یەکشەممە (14/2/2021) شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان، بە ‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی، بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌رێكە‌وتنە‌وە‌، بە‌مە‌بە‌ستی درێژەپێدان بە‌گفتوگۆكان لە‌گە‌ڵ لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مان و كوتلە‌ و لایە‌نە‌ سیاسییە‌كانی عێراق، سە‌بارە‌ت بە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی (2021)ی عێراق و پە‌سە‌ندكردنی ئە‌و بڕگانە‌ی كە‌ پە‌یوە‌ستن بە‌ ھە‌رێمی كوردستانە‌وە‌ لەو پڕۆژە‌ یاسایە.

هه‌ورامی گوتیشی: لە‌سە‌ردانە‌كانی پێشوی شاندی حكومەتی هە‌رێم و كۆبوونە‌وە‌كان لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی فیدراڵ و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان، راشكاوانە‌ هە‌موو داتاو زانیارییە‌كان لە‌بارە‌ی داهاتە‌ نە‌وتی و نا نە‌وتییە‌كان و هە‌روە‌ها خە‌رجییە‌كان خراونە‌تە‌ڕوو.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی گوتیشی: حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستان هە‌موو ئامادە‌ییە‌كی دە‌ربڕیوە‌ بۆ‌ ڕێككە‌وتن لە‌سە‌ر بنە‌مای ‌دە‌ستوور و یاسا بە‌ركارە‌كان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.