Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 22:25

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دەستگیرکردنی باندێکی راگەیاند

کوردستان TV
100%


سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی دەستگیرکردنی باندێکی بکوژی راگەیاند کە ژمارەیەک چالاکوانیان لە پارێزگای بەسرە کوشتووە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند، باندێکی بکوژ کە ژمارەیەک چالاکوانیان لە پارێزگای بەسرە کوشتووە، دەستگیرکراون.

مستەفا کازمی لە ھەژماری تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی نووسیوویەتی:

ئەو باندەی لە بەسرە رۆڵەکانیان دەکوشتین و مەرگیان لەو شارە خۆشەویستە بڵاودەکردەوە، کەوتنە چنگی پاڵەوانانی ھێزە ئەمنییەکانمان و رادەستی دادگایەکی دادپەروەرانە کران و ئاشکرا دەکرێن.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی هەروەها نووسیویەتی ئەمڕۆ بکوژانی جینان مازی و ئەحمەد عەبدولسەمەد، سبەیش بکوژانی ریھام و ھیشام ھاشمی و سەرجەم غەدرلێکراوانیتر دەستگیردەکرێن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.