Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 10:46

د. رۆژ نووری شاوەیس کۆچی دواییکرد

کوردستان TV
100%


 ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 15 ى 2 ى 2021 ، د. رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەتەمەنی 74 ساڵی و بە نەخۆشی له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر کۆچی دواییکرد.

 د. رۆژ نوری شاوه‌یس له‌ساڵی 1947 لە سلێمانی لەدایکبووە ، کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی موسڵ خوێندووە، لە هەڵبژاردنی ساڵی 1992 سەرۆکی لیستی پارتی بووە.
لە کابینەی یەکەمی حکومەتی هه‌رێمی كوردستاندا، جێگری سەرۆک وەزیران بووە ، ساڵی 1999-2003 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بووە ، سەرۆک وەزیرانی کابینەی سێیەم لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ساڵی 2004 جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە.

د.رۆژ نوری شاوەیس چەندین جار وەک بەرپرسی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا ئامادەی گفتوگۆکانی نێوانی هەرێم و بەغدا بووە.

ئەمڕۆش دواى ماوەیەک لە نەخۆشکەوتنى،  له‌شاری هه‌ولێر کۆچى دوایى کرد.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.