Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 12:03

بەڕێوەبەری سووتەمەنی ھەولێر: کێشەی گرانبوونی بەنزین چارەسەر دەبێت

کوردستان TV
100%

ئاری كاكەشین، بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە كە بازرگانانی ھاوردەكاری بەنزین مامەڵەكانیان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان نوێ دەكەنەوە، رایده‌گه‌ێنێت: ئەو كێشەیە كاتییە و چارەسەر دەبێت.

ئاری كاكەشین، بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر  رایده‌گه‌ێنێت: ھۆگاری گرانبوونی نرخی بەنزین، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو بازرگانانەی بەنزین ھاوردە دەكەن بۆ ھەرێمی كوردستان لە رێگەی خاڵە سنوورییەكانەوە، مامەڵەكانیان نوێ دەكەنەوە كە ھەندێك گۆڕانكاری بەسەردا ھاتووە و ئێستا مامەڵەكانیان كردووە و ئەو كێشەیەی ھەیە، چارەسەر دەبێت و كێشەكە بەردەوام نابێت، چونكە كاتییە تا مامەڵەكان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان تەواو دەكەن.

ده‌شڵێت: جگە لەوە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ھەندێك رێكاری نوێی دەركردووە و بازرگانان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئەو ڕێكارانەش جێبەجێ دەكەن و گرانبوونی بەنزینیش بەو شێوەیە نییە كە لە میدیا باسی لێوە دەكرێت، كە گوایە نرخەكەی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و دەگاتە 700 دینار بۆ ھەر لیترێك، بەڵكو 25 بۆ 50 دینار زیاتر بەرز نەبووەتەوە.

ئاری كاكەشین، بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: لە خاڵە سنوورییەكان ھاوردەكردنی بەنزین بۆ ھەرێمی كوردستان ھیچ كێشەیەكی نییە و ئەوەی ھەیە تەنھا تەواوكردنی ئەو مامەڵەیە، كە لەوەزارەتی سامانە سرووشتییەكان بازرگانان تەواوی دەكەن و كێشەكە چارەسەر دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.