Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 12:03

پۆلیسی هه‌ولێر: هەڵمەتی دەستگیرکردنی سواڵکەران بەردەوامە

کوردستان TV
100%


گوته‌بێژی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: لە درێژەی هەڵمەتی دەستگیركردنی سواڵكەرەكان ژمارەیەكی دیكە سواڵكەر دەستگیر كران.

هۆگر عەزیز بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە درێژەی هەڵمەتی دەستگیركردنی سواڵكەرەكان، لە ترافیكلایت و چوارڕیان و ناوبازاڕ و سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان، ژمارەیەكی دیكە سواڵكەریان دەستگیر كرد.

گوتیشی: ئەو سواڵكەرانە پێكهاتبوون لە پیاو و ئافرەت و منداڵ، كە داوای ھاوكارییان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان و گشت دەرۆزەكەرەكان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، ڕاگیران.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.