بەهۆی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لهپهرلهمانی كوردستان ، پهیامێكی هاوخهمی بڵاو كردهوه.
دهقی پهیامهكه:
پەیامی سەرەخۆشیی فراکسیۆنی پارتی بەبۆنەی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس
بەداخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتیمان پێگەیشت.
د. رۆژ نوری شاوەیس یەکێک بوو لە پێشمەرگە و فەرماندە ئازاکانی شۆڕشی رزگاریخوازی گەلی کوردستان و رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە سەرکەوتنەکانی شۆڕش. لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشیشدا، وەک فەرماندەیەک، بەشدارییەکی کاریگەری هەبوو.
د. رۆژ نوری شاوەیس سەرۆکی لیستی پارتی بوو لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 1992.
لەدەستدانی د. رۆژ نوری شاوەیس زیانێکی گەورەیە بۆ پارتی و گەلی کوردستان، فراکسیۆنی پارتی سەرەخۆشیی لە کەسوکار و هەڤاڵانی و هەموو ئەندام و لایەنگرانی پارتیمان دەکات.
خوای گەورە د. رۆژ نوری شاوەیس بە بەهەشت شاد بکات و سەبووریی هەموو لایەکمان بدات
انا لله و انا الیه راجعون
فراکسیۆنی پارتی
لە پەرلەمانی کوردستان
بهیانی ئهمرۆ دووشهممه 15 ى 2 ى 2021 ، د. رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەتەمەنی 74 ساڵی و بە نەخۆشی لهیهكێك لهنهخۆشخانهكانی شاری ههولێر کۆچی دواییکرد.
د. رۆژ نوری شاوهیس لهساڵی 1947 لە سلێمانی لەدایکبووە ، کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی موسڵ خوێندووە، لە هەڵبژاردنی ساڵی 1992 سەرۆکی لیستی پارتی بووە.
لە کابینەی یەکەمی حکومەتی ههرێمی كوردستاندا، جێگری سەرۆک وەزیران بووە ، ساڵی 1999-2003 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بووە ، سەرۆک وەزیرانی کابینەی سێیەم لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ساڵی 2004 جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە.
د.رۆژ نوری شاوەیس چەندین جار وەک بەرپرسی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا ئامادەی گفتوگۆکانی نێوانی هەرێم و بەغدا بووە.
ئەمڕۆش دواى ماوەیەک لە نەخۆشکەوتنى، لهشاری ههولێر کۆچى دوایى کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.