ئهمرۆ دووشهممه 15 ى 2 ى 2021 ، بهرێوهبهرایهتى گشتى كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه: شهپۆلێكى دیكهى بهفر و باران ڕوو له ههرێمى كوردستان دهكات.
کەشناسى هەرێم رایدەگەیەنێت؛ شەپۆلێکى دیکەى بەفر و باران بارین روو لە هەرێمى کوردستان دەکات کە رۆژى چوارشەممە دەست پێدەکات و کاریگەرییەکەى تا رۆژى شەممە بەردەوام دەبێت.
ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: کاتەکانى بەیانى رۆژى چوارشەممە هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر درێژبونەوەى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سپى ناوەراست، بەهۆى ئەو کاریگەیەوە باران بارین لە ناوچە جیاوازەکانى هەرێم دەستپێدەکات و هەندێجار بارانەکە بچڕ بچڕ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بارانەکە زیاتر دەبێت.
دەشڵێت: لەگەڵ باران باریندا خێرایى با بۆ سەروى (30)کم لە کاتژمێرێکدا بەتایبەت لە ناوچەکانى باشورى هەرێم بەرز دەبێتەوە.
کەشناسى هەرێم راشیگهیاندووه: شەوى چوار شەممە لەسەر پێنجشەممە، بارستە هەوایەکى ساردى جەمسەرى رو لە هەرێم دەکات و پلەکانى گەرما پلە بە پلە نزم دەبنەوە و لەبەر بەرزى پلەکانى گەرما لەماوەى هەفتەى رابردوو ئاستى نزمبونەوەى پلەکانى گەرماى پێشبینیکراو لەماوەى ئەم شەپۆلە لەنێوان (9 بۆ 11) پلە دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بۆ سفر پلەى سیلیزى.
ههروهها کەشناسى هەرێمی كوردستان پێشبینى کردووە: لە شەوى چوارشەممەوە، بەفربارین لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان دەست پێبکات، ئەوەش دواى زیادبونى کاریگەرى بارستە هەوا ساردەکە، بەشێوەیەک رۆژى پێنج شەممە بەفر بارین زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان و هەندێ قەزا و ناحییەکانى ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە.
راشیدهگهیهنن: رۆژى هەینى نزمبونەوەى پلەکانى گەرما بەردەوامى دەبێت و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان لەگەڵ باران بارین لە هەندێ ناوچە بەردەوام دەبێت و کاریگەرى ئەم شەپۆلە تاکو رۆژى شەممە بەردەوامى دەبێت.
دهقی راگهیاندراو:
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.