بەهۆی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
ده‌قی پرسهنامهكه:
پرسە نامە
بەناوی خوای دادپەروەر و میهرەبان
خەمبار بووم بەبیستنی هەواڵی کۆچکردنی دکتۆر (ڕۆژ نووری شاوەیس) ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.
دکتۆر ڕۆژ لە خەباتی سیاسی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە، پێشمەرگەیەکی ئازا‌و دلێر بووە بەرامبەر بە مافە ڕەواکانی کورد و کوردستان، پیاوێکی هێمن و دووربین بوو لە سیاسەت و ئاشتەوایی نێو ماڵی کورد.
دڵتەنگ بووم بە کۆچکردنی یەکجاری کەسایەتیەکی وا کاریگەر لە گۆڕەپانی سیاسی، پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و برایانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکاتی کوردستان دەکەم، کۆچکردووش جێگای بەهەشت بێت.
انا للە وٳنا الیە را‌جعون
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.