كهمێك پێش ئێستا، حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامهوانیدا بهدهزگاكانی راگهیاندنی راگهیاند: یەکەم حاڵەتی کۆرۆنای گۆڕاو لە عێراق دیاریکراوە و چەند تووشبوویەکن و لە تاقیگەکان پشکنینی بۆ کراوە و پشتڕاستکراوەتەوە.
گوتیشی: جۆرە نوێکەی کۆرۆنا لەناو منداڵان بڵاوبووەتەوە ، هۆشداریشیدا لەوەی ئەو جۆرە نوێیە بەخێراییەکی زیاتر بڵاودەبێتەوە و داوای لە هاووڵاتیان کرد ئاگاداری تەندروستییان بن.
حەسەن تەمیمی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییهكهدا گوتیشی: لە نەخۆشخانە گشتییەکاندا، تەواوی خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بە ھاووڵاتییان دەکرێت، لەگەڵ ئەوەیشدا تاکە رێگە بۆ کۆنترۆڵکردنی رەوشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پابەندبوونە بە رێنمایەکانی خۆپارێزیی.
ئاماژەی بەوەیشدا کە ھەر کاتێک ڤاکسینی دژەکۆرۆنا بگاتە عێراق، ئەوا دەست دەکرێت بە ھەڵمەتی ڤاکسیندانی ھاووڵاتییان و رایگهیاند:سبەی تیمەکانی تەندروستیی لە شەقامەکاندا، بڵاودەکرێنەوە بۆ ئەوەی سزای ئەو کەسانە بدەن کە سەرپێچی رێنمایەکانی خۆپارێزیی دەکەن.
بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا، 634 ھەزار و852 کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 13 ھەزار و 179 کەس گیانیان لەدەستداوە و 607ھەزار و59یش چاکبوونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.