Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 13:26

بێگه‌رد تاڵه‌بانی: بەداخەوە بۆ ژیان ئاوایی سیاسەتمەداری خەباتگێڕ د.رۆژ نوری شاوه‌یس

کوردستان TV
100%


بەهۆی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ، بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی  كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:
پرسەنامە و سەرەخۆشی 
بەناوى خواى بەخشنده و میهرەبان 
بۆ خانەوادەی تێکۆشەر و کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی د.ڕۆژ نووری شاوەیس.
 بەداخەوە ئەمڕۆ هەواڵی ژیان ئاوایی سیاسەتمەداری خەباتگێڕ د.رۆژ نوری ساوەیسمان بیست.
لەناخی دڵمەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستە‌ی خانەوادە بەڕێزەکەتان و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم و خۆمان بە هاوبەشی خەمی ئێوە دەزانین.
گیانی کۆچکردوو شادبێ و لە یەزدانی مەزن داواکارم بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و دڵنەوایی و ئارامی بە ئێوەی بەڕێزیش ببەخشێت.
ٳنا للە‌ وٳنا ٳلیە‌ راجعون
             بێگەرد تاڵەبانی
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.