لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له عێراق ، سه‌رجه‌م چالاكیه وه‌رزشیه‌كانى له سه‌رتاسه‌رى عێراق راگرت.
لیژنه‌كه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 15 ى 2 ى 2021 ته‌واوى چالاكیه وه‌رزشیه‌كان له عێراق به هۆى بلاووبونهوهى ڤایرۆسی كۆڕۆنای گۆڕاو راگیرا .
ئه‌مرۆ حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا بهدهزگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند: یەکەم حاڵەتی کۆرۆنای گۆڕاو لە عێراق دیاریکراوە و چەند تووشبوویەکن و لە تاقیگەکان پشکنینی بۆ کراوە و پشتڕاستکراوەتەوە.
گوتیشی: جۆرە نوێکەی کۆرۆنا لەناو منداڵان بڵاوبووەتەوە ، هۆشداریشیدا لەوەی ئەو جۆرە نوێیە بەخێراییەکی زیاتر بڵاودەبێتەوە و داوای لە هاووڵاتیان کرد ئاگاداری تەندروستییان بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.