Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 13:25

ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی هه‌ولێر: د. رۆژ فەرماندارێکی بوێری مەیدانی بەرگری بوو لە خاکی کوردستان

کوردستان TV
100%


بەهۆی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تى هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

پرسەنامەی ئەنجومەنی سەرکرداییەتی پارتی لە هەولێر بۆ کۆچی ناوادەی دکتۆر رۆژ نوری شاوەیس.
بەداخێکی زۆرەوە ئەمرۆ دکتۆر رۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتیمان لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد و بۆ بەئەبەد بەجێیهێشتین، بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی و خانەوادەی شۆرشگێری دکتۆر رۆژ نوری شاوەیس و تەواوی هەڤالانی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرجەم کوردستانیان و ئازادیخوازان دەکەین.
دکتۆر رۆژ پێشمەرگەیەکی بە ئەمەکی رێبازی بارزانی و سیاسییەکی لێهاتوو و فەرماندارێکی بوێری مەیدانی بەرگری بوو لە خاکی کوردستان، لەسەرجەم ئەو ئەرکانەی پێی سپێردراوە سەرکەوتنی گەورەی لە کارەکانی دا بەدەستهێناوە،  دکتۆر رۆژ پیاوێک بوو ژیانی خۆی تەرخانکردبوو بۆ دۆزی رەوای گەلەکەمان و رێبازی بارزانی و هەرگیز و لەهیچ قۆناغێک مساوەمەی لەسەر مافی گەلی کورد نەکردووە، کۆچی دوایی ناوبراو خەسارەتێکی گەورەیە بۆ بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان و سەرجەم ئازادیخوازان، لە خودای گەورە داواکارین جێگای دکتۆر رۆژ بەهەشت بێت و  سەبر و ئارامی بە هەموومان و بنەمالەی کۆچکردوو ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئەنجومەنی سەرکرداییەتی پارێزگای هەولێر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.