بەهۆی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ، مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد.
ده‌قی پرسهنامهكه:
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پرسەنەمایەكی ئاراستەی مەكتەبی سیاسی پارتی و بنەماڵەی (دكتۆر رۆژ نوری شاوەیس) دەكات.
بۆ كۆچی دوایی (دكتۆر رۆژ نوری شاوەیس) ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری 15/2/2021، بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسەنامەیەك ئاراستەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و بنەماڵی كۆچكردوو دەكات ، ئەمەش دەقەكەیەتی :
بِسْمِ الڵّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِیمِ
(كُلُّ نَفْسٍ ژَائِقَهُ الْمَوْتِ)
بەرێز/ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەرێزان / بنەماڵەی دكتۆر رۆژ نوری شاوەیس
السلام علیكم ورحمه الله وبركاته
بە بۆنەی كۆچی دوایی ( دكتۆر رۆژ نوری شاوەیس ) كەسایەتی سیاسی و ئیداری هەرێمی كوردستان، لە ناخی دڵمەوە هاوخەمی خۆمان و پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی جەنابتان ئەكەین .
كۆچی دكتۆر رۆژ لەم هەلومەرجەدا خەسارەتێكەو لەدەستدانی كەسایەتیەكی كاریگەری كوردستانە .
داواكارین خودای میهرەبان لێی خۆش بێ و بەر رەحمەتی فراوانی خۆی بخات .. كۆتایی غەمتان بێ ..
إِنَّا لِلّهِ ۆإِنَّا إِڵیْهِ رَاجِعونَ
براتان
صلاح ا‌لدین محمد بهاوالدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
15/2/2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.