د. ئاسۆ حه‌وێزی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: دوای تۆماركردنی زنجیرەی گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق داوا لە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكەین زیاتر پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی بن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى راشیده‌گه‌ێنێت: پابه‌ندی بەكارهێنانی ماسك و پاراستنی دووری نێوان كه‌سه‌كان و دەست شوشتنی بەردەوام بن ، لەبەرئەوەی تەنها رێگا لەپێشمان بۆ كەمكردنەوەی ترسناكی زنجیرە گۆڕاوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پابەندبوونە بە رێكارەكانی خۆپارێزی .
د. ئاسۆ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە، لەكاتی بوونی حاڵەتی گوماناوی هەرێمی كوردستان توانای دەستنیشانكردنی ئەم ڤایرۆسە گۆڕاوەی كۆرۆنای هەیە لەرووی ئامێر‌و شێوازی دەستنیشانكردن.
جێگای ئاماژه پێدانه، نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 15 ى 2 ى 2021 ، حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا به‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند: یەکەم حاڵەتی کۆرۆنای گۆڕاو لە عێراق دیاریکراوە و چەند تووشبوویەکن و لە تاقیگەکان پشکنینی بۆ کراوە و پشتڕاستکراوەتەوە.
گوتیشی: جۆرە نوێکەی کۆرۆنا لەناو منداڵان بڵاوبووەتەوە ، هۆشداریشیدا لەوەی ئەو جۆرە نوێیە بەخێراییەکی زیاتر بڵاودەبێتەوە و داوای لە هاووڵاتیان کرد ئاگاداری تەندروستییان بن.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.