له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان تاجه‌گوڵیینه له‌سه‌ر ته‌رمی خوالێخۆشبوو دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌یس دانرا.
له باره‌گای مه‌كته‌بی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی و مه‌سرور بارزانی و سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی و سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسانی دیكه‌ی پارتی و كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو، له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا پێشوازیی له ته‌رمی خوالێخۆشبوو دكتۆر رۆژ نووری شاوه‌یس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كرا، تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر ته‌رمی خوالێخۆشبوو دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌یس دانرا.
بڕیاره پاش كه‌مێكی دیكه هه‌ر ئه‌مرۆ ته‌رمی خوالێخۆشبوو دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌یس له رێوره‌سمێكدا له گۆرستانی پیرمام ته‌رمه‌كه‌ی به‌خاك ده‌سپێردرێت.
شایه‌نی باسه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 15 ى 2 ى 2021 ، د. رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەتەمەنی 74 ساڵی و بە نەخۆشی له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر کۆچی دواییکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.