له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی تاجه‌گوڵیینه له‌سه‌ر ته‌رمی خوالێخۆشبوو دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌یس دانرا، سه‌رۆك بارزانی، له مه‌راسیمی ماڵئاوایی لە تەرمی د. رۆژ نوری شاوێس، وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ رۆژێكی زۆر زۆر خه‌مناكه بۆ من، له‌ده‌ستدانی برایه‌ك و هه‌ڤاڵێكی ئازیزی وه‌ك كاكه رۆژ ئاسان نییه، له ساڵی 1958ه‌وه من و كاكه رۆژ له قوتابخانه‌وه تا ئه‌مڕۆ وه‌ك دوو برا به‌یه‌كه‌وه بووین، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
رۆژێكی زۆر زۆر خه‌مناكه بۆ من، و بۆ هه‌موو هه‌ڤاڵانی كاكه رۆژ له ده‌ستدانی برایه‌ك و هه‌ڤاڵێكی ئازیزی وه‌كو كاكه رۆژ ئاسان نییه.
سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند: له ساڵی 1958ه‌وه من و كاكه رۆژ وه‌كو دوو برا پێكه‌وه بووین له قوتابخانه تاكو ئه‌مرۆ، بۆ یه‌ك ساتیش لێك دوورنه‌كه‌وتینه‌وه، جێگای په‌نجه‌ی كاك رۆژ له هه‌موو قۆناغی سه‌خته‌كانی خه‌باتی گه‌له‌كه‌ماندا دیاره رۆڵه‌یه‌كی ئازا و به وه‌فا بوو بۆ گه‌لی خۆی بۆ پارته‌كه‌ی وه درێژ پێده‌ری رێگای باوك و داكی بووه.
سه‌رۆك بارزانی گوتیشی: من دڵنیام كه هه‌ڤاڵانی كاكه رۆژ درێژه پێده‌ری ئه‌و رێبازه ده‌بن وه خه‌بات ده‌كه‌ن له پێناو ئه‌و ئامانجه‌ی كه كاكه رۆژ و هه‌زاره‌ها تێكۆشه‌ری تر و قاره‌مانی تر سه‌ریان له پێناوی داناوه، كاكه رۆژ هه‌میشه له یادمان ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.