Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:35

سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوه‌یس په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق هاتووە، سەرەخۆشی لە خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس، جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق و سیاسی دیار و ناسراو، دەکەم.

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، د. رۆژ ژیانی خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی دیکتاتۆریەت و دروستکردنی عێراقێکی دیموکراتی و بەدیهێنانی پێکەوەژیان لە ناو هەموو لایەنەکانی عێراق بەسەر برد.

مستەفا کازمی هاوخەمی دەربڕیووە و نووسیویەتی، بەم بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و دۆستانی خوالێخۆشبوو و هەموو خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەم.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.