Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:30

وەزارەتى خوێندنى باڵا ده‌رفه‌تی زەماله‌ی خوێندنى ماستەر، دکتۆرا لە روسیا بڵاودەکاتەوە

کوردستان TV
#7
100%

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌رفه‌تی زه‌ماله‌ی خوێندنی ماسته‌رو دكتۆر له‌ روسیا بڵاوكرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، مامۆستا و فەرمانبەرانی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کە ووڵاتی ڕوسیای فیدراڵ زه‌ماله‌ی خوێندنى ماستەرو دکتۆرا بڵاودەکاتەوە، بۆیە هەر کەسێک کە ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی خوێندنى لە زانکۆکانی وڵاتی ڕوسیا هەیە، بەلەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەوە (https://education-in-russia.com) پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن.

تێبینی: وەزارەت تەنها کار لە سەر هەردوو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا دەکات.

١. ماستەر:

• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

• دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.

• دەبێت تەمەنی لە ٤٥ ساڵ زیاتر نەبێت.

• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

• کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن ووڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن.

• دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (٢٠/٢/٢٠٢١).

• پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ و تەنها لەڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (روسیا) دەبێت.

• لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

٢. دکتۆرا

• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

• دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (70%) کەمتر نەبێت.

• دەبێت تەمەنی لە 50 ساڵ زیاتر نەبێت.

• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).

• کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن.

• دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (٢٠/٢/٢٠٢١).

• پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لەڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (روسیا) دەبێت.

• لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەرێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بەهیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

تێبینی: هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دوا جار مۆلەتی خوێندنی پێنادرێت.

15 شوبات 2021

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.