Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:36

باڵیۆزانی ئەڵمانیا و فەرەنسا لە عێراق، ئامادەیی وڵاتەکانیان دەربڕی بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزانی ئەڵمانیا و فەرەنسا لە عێراق دەکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2021/2/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە ئۆله دیل و برونۆ ئوبێرت باڵیۆزانی ئەڵمانیا و فەرەنسا لە عێراق کرد .

لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا و فەرەنسا تاووتوێ کرا .

باڵیۆزانی ئەڵمانیا و فەرەنسا لە عێراق، ئامادەیی وڵاتەکانیان دەربڕی بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی لە گەڵ هەرێمی کوردستان و ئاماژەیان بەوەدا، کە دەرفەتێکی باش هەیە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانیان لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی هەردوو وڵات بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان،  بەتایبەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا ، تیشکی خستە سەر گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی و  جەختی لەوە کردەوە،  کە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا و گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر بنەمای دەستوور، لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدایە.

گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ دەڤەرەکە ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

ms

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.