له رێوڕه‌سمێكی هێژادا ته‌رمی دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌یس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و تێكۆشه‌ر و خه‌باتكاری دێرینی كورد له پیرمام به خاك سپێردرا.
له رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنه‌كه‌دا، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان و كه‌سایه‌تی و رۆشنبیر و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رێكی زۆر ئاماده‌بوون و له دوای به‌خاكسپاردنی ته‌رمی دكتۆر رۆژ نوری شاوێس، له سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی، فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا ستایشی رۆڵ و پێگه‌ی زانستیی و رۆشنبیری و پێشمه‌رگایه‌تی و سیاسی و ئیداریدا كۆچكردوو كرد، راشیگه‌یاند، له هه‌موو بوارێكی سیاسه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیمان جێده‌ستی د. رۆژ دیاره.
گوتیشی، به له‌ده‌ستدانی كاكه رۆژ كه‌لێنێكی گه‌وره كه‌وته ناو پارتی و ئه‌گه‌ر ئنسافیش هه‌بێت، ئه‌و كه‌لێنه له عێراق و ناوچه‌كه، روونیشیكرده‌وه، بنه‌ماڵه‌ی دكتۆر رۆژ هه‌میشه خه‌باتگێڕ و تێكۆشه‌ر بوونه و ئه‌و كوڕی ناهیده خان و نوری شاوێسی تێكۆشه‌ر بووه.
فازڵ میرانی جه‌ختیكرده‌وه، زۆر شتی دیكه هه‌یه ده‌كرێت له باره‌ی د. رۆژه‌وه باس بكرێت، هه‌رچی بوترێت زیاده‌ڕۆیی نییه و ئه‌و زۆر له‌وه گه‌وره‌تر بوو به وشه باسی بكه‌ین.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 15 ى 2 ى 2021 ، د. رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەتەمەنی 74 ساڵی و بە نەخۆشی له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر کۆچی دواییکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.