Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:37

شاندی باڵای حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانێتی فەتح کۆبوونەوە

کوردستان TV
#7
100%

شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و شاندی یاوە‌ری، لەگەڵ هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانێتی فەتح كۆبوونەوە.

لە‌میانی سە‌ردانە‌‌كە‌یان بۆ بە‌غدا و كۆبوونە‌وە‌یان لە‌گە‌ڵ لایە‌نە‌ سیاسییە‌كان، ئە‌مڕۆ ( 15 شوباتی 2021) شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و شاندی یاوە‌ری، لەگەڵ هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانێتی فەتح كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دوا پێشهاتە سیاسیە‌كانی عێراقیان خستە بەرباس، هەردوولاش پێداگرییان كرد لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتییانە‌ بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵیی عێراق، ھە‌روەھا باس لە‌پرسی بودجە‌ی ٢٠٢١ كراو ھە‌ردوولا ھاوڕابوون كە‌ پێویستە‌ لە‌سە‌ر بنەمای دەستوور و یاسا بەركارەكان ئە‌م پرسە‌ چارە‌سە‌ر بكرێت بەجۆرێك مافی ھە‌مووان پارێزراو بێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.