کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا بۆ كۆچی دوایی دکتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس پرسهنامهیهكی سهرهخۆشی له پێگهی تایبهتی خۆی فیسبووك بڵاوكردهوه رایگهیاند: كۆچكردوو ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە پەرەپێدانی دامەزراوە حکومیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکار و هاوڕێیانی دکتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس دەکات کە ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە پەرەپێدانی دامەزراوە حکومیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و لە خزمەتی وڵاتەکەیدا بوو لە ماوەی بەشێک لە کاتە پڕ ئاڵنگاریەکانی مێژووی ئەم دواییەی وڵات.
لەم کاتی خەمبارییەدا ئەوپەڕی هاوسۆزیی خۆمان دەردەبڕین بۆ کەسوکاری دکتۆر ڕۆژ و خەڵکی هەرێمی کوردستان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.