Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:34

تاجەگوڵینەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لەسەر تەرمی د. ڕۆژ نووری شاوەیس دانرا

کوردستان TV
#7
100%

پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ‌ئامادەبوونی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به‌نوێنه‌رایه‌تیى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم تاجەگوڵینەی ڕێز له‌سه‌ر ته‌رمی دكتۆر ڕۆژ نووری شاوه‌یس دانرا.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٢/١٥، لە ڕێوڕه‌سمی ماڵئاواییی پێشمەرگە و سیاسەتمەدار د. ڕۆژ نووری شاوه‌یس كه‌ لە پەرلەمانی کوردستان به‌ڕێوه‌ چوو، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەلایەن جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفاوه‌ لەسەر تەرمی خوالێخۆشبوو دانرا.

د. ڕۆژ نووری شاوەیس لە بنەماڵەیەکی دیار و شورشگێر و ناوداری سلێمانی، سیاسەتمەدارێکی بە توانا، خاوەن کەسایەتییەکی کاریگەر لە گۆرەپانی سیاسیی کوردستان و لە ڕابردووشدا پێشمەرگە و فەرماندەیەکی ئازا و ھەڵکەوتوو بوو. بەردەوام ھەوڵی دەستەبەرکردنی ئاشتی و تەباییی نێوان پێکھاتە و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی دەدا، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق، ھەروەھا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش خاوەن پێگە و پەیوەندییەکی توندوتۆڵ بوو،دوای ڕاپەڕینیش پله‌كانی سەرۆک وه‌‌زیران و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی به‌ڕێو بردووه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.