Erbil 38°C یەکشەممە 26 کانوونی دووەم 10:02

ئێران مووشه‌کێکی نوێی کورتهاوێژی سمارتی تاقیکرده‌وه‌

کوردستان TV
#11
100%

فه‌رمانده‌ی‌ هێزی زه‌مینی ئه‌رته‌شی ئێران رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی موشه‌كێكی نوێی كورت هاوێژی سمارتی تاقیكرده‌وه‌.

كیومه‌رس حه‌یده‌ری فه‌رمانده‌ی‌ هێزی زه‌مینی ئه‌رته‌شی ئێران بۆ میداكانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: ئه‌م موشه‌كه سمارته‌‌ نوێیه‌ توانای بڕینی سێسه‌د كیلۆمه‌تری هه‌یه‌ و وه‌ك ناوبراو بانگه‌شه‌ی بۆ كرد موشه‌كه‌كه‌ له‌ هه‌موو جۆره‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كدا خاڵی دیاریكراوی سه‌ر ئامانجه‌كه‌ی ده‌پێكێت و ته‌واو ئۆتۆماتیك و سمارته‌.

ئه‌و فه‌رمانده‌ باڵایه‌ی ئه‌رته‌شی ئێران له‌ لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌ ده‌ره‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كه‌كه‌ و شوێنی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ هێزی زه‌مینی ئه‌رته‌شی ئێران، به‌ گوێره‌ی پێویستی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان هه‌وڵ ده‌دات یه‌كه‌كانی خۆی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ نوێیه‌كان، به‌ چه‌كی پێشكه‌وتوو ته‌یار بكات.  

حكومه‌تی ئێران خاوه‌ن دوو هێزی سه‌ربازییه‌ كه‌ یه‌كیان هێزی ئه‌رته‌شه‌ و كه‌ سه‌ر به‌ حكومه‌ته‌ و ته‌نها به‌ چه‌كی رۆكێت و موشه‌كی كورت دیاریكراوه‌.

هاوكات سوپای پاسداران كه‌ جۆرێك میلیشیای ئایدۆلۆژیی ئیسلامییه‌، به‌ هێزترین هێزی چه‌كداره‌ له‌ ئێران و سه‌رجه‌م سێكته‌ركانی ئابووری و سه‌ربازی و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌وه‌ی به‌ده‌سته‌، هه‌روه‌ها خاوه‌ن موشه‌كی بالیستكی كورت هاوێژ و دوور هاوێژه‌ و به‌مه‌ش راسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر بنكه‌كانی سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.