سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا داوا ده‌كات یاسای هه‌ڵگرتنی چه‌ك له لایه‌ن هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكییه‌وه هه‌موار بكرێـته‌وه.
له سێیه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی رووداوی ته‌قه‌كردنی قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی شاری پاركلاندی فلۆریدا، جۆ بایدن سه‌رۆككۆماری ئه‌مه‌ریكا داوایكرد، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا كۆنگرێس، له‌سه‌ر بنه‌ماییه‌كی لۆژیكانه و ته‌ندرووست، یاسای هه‌ڵگرتنی چه‌ك هه‌موار بكاته‌وه.
جۆ بایدن وێرای ده‌ربڕینی هاوسۆزی بۆ كه‌س و كاری قوربانییه‌كانی ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه رایگه‌یاند: پێویسته كۆنگرێس یاسایه‌كی دیاریكراو بۆ نه‌هێشتنی تووندوتیژی چه‌كداری له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا په‌سه‌ند بكات.
له‌وانه‌ش، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی یاسایی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری چه‌ك و چۆڵ، قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵگرتین چه‌كی گه‌وره و هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه‌ی وردتر له‌سه‌ر پێشینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چه‌ك ده‌كڕن.
بایدن جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا چیتر چاوه‌ڕوان نامێنیته‌وه كه دیسان رووداوێكی ته‌قه‌كردنی گه‌وره‌تر رووبدات ئینجا ئه‌م پرسه بخاته‌وه به‌ر باس و رایگه‌یاند ئێستا كاتی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه پرسه هاتووه.
لای خۆشیه‌وه نانسی پلۆسی سه‌رۆكی گۆنگرێس رایگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تی كۆنگرێس بۆ په‌سه‌ند كردنی پێشینه‌ی كڕیارانی چه‌ك یارمه‌تی ته‌واوی كۆشكی سپی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی تا هه‌تایه هاونیشتیمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ست به بوونی ئاسایش بكه‌ن.
له ساڵی دووهه‌زار و هه‌ژده قوتابیه‌كی ته‌مه‌ن نۆزدهسال به چه‌ك هه‌ڵیكوتایه سه‌ر قوتابخانه‌كه‌ی و به هۆیه‌وه حه‌ڤده قوتابی و مامۆستای قوتابخانه‌كه گیانیان له‌دستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.