كونسڵخانه‌ی ووڵاتی چین له هه‌ولێر بۆ كۆچی دوایی د. رۆژ نووری شاوه‌یس په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه.
كونسڵخانه‌ی ووڵاتی چین له هه‌ولێر بۆ كۆچی دوایی دکتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی فیسبووك بڵاوكرده‌وه، رایگه‌یاند: زۆر دڵتەنگین بە هەواڵی كۆچی دوایی دكتۆر رۆژ نووری شاوەیس، سیاسیەكی كوردی بەناوبانگ.
سەرخۆشی و هاوسۆزی قووڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی بەڕێزیان و هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستانی عیڕاق دەكەین.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 2021/2/15 دكتۆر رۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەتەمەنی (74)ساڵی و بەهۆی نەخۆشییەوە له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر کۆچی دواییکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.